مالیکی چوار داواکاری دەخاتە بەردەم حکومەتەکەی کازمی

 مالیکی چوار داواکاری دەخاتە بەردەم حکومەتەکەی کازمی
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هیچ وەزیرێکی لەکابینەی حکومەتی نوێی عێراقدا نیە و ئەوەش یەکێک بوە لە هۆکارە سەرەکییەکان کە دەنگیان بە کابینەی حکومەتی نوێ نەداوە، جێبەجێکردنی چوار داواکاریشی کردە مەرجی پشتیوانیکردنی حکومەتەکەی کازمی.

داواکارییەکان بریتین لە گەڕانەوەی پێگە و دەسەڵاتی حکومەت، ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پێشوەخت و پاک و بێگەرد، چارەسەرکردنی کێشەی ئابوری و پێشێلکارییە ئەمنییەکان


بەپێی هەواڵێکی بەغداد ئەلیەوم، ئەمرۆ چوارشەممە لەچاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رای خۆی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ئاشکراکرد و رایگەیاند هاوپەیمانێتییەکەمان هیچ وەزیرێکی لە حکومەتی نوێدا نیە، چوار داواکاریشی کردە مەرجی پشتیوانیکردنی حکومەتەکەی کازمی کە بریتین لە گەڕانەوەی پێگە و دەسەڵاتی حکومەت، ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پێشوەخت و پاک و بێگەرد، چارەسەرکردنی کێشەی ئابوری و پێشێلکارییە ئەمنییەکان.

هاوپەیمانێتییەکەمان هیچ وەزیرێکی لە حکومەتی نوێدا نیە


مالیکی ئاماژەی بەوەکردوە لەپێناوی ئەو چوار ئامانجە سەرەکییە پشتیوانی حکومەتی نوێدەکات.

مالیکی راشیگەیاند هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و حزبی دەعوەش تێبینییان لەسەر چۆنیەتی کاندیدکردنی وەزیرەکان هەبوە و پێیانوابوە کە پێویستە بۆچونی هێزە سیاسییەکان و مەرجەعیەتی دینی لەبەرچاوبگیرێت.







خەندان-
Top