کازمی وەزارەتە بەتاڵەکانی کابینەکەی بە وەکالەت پڕ دەکاتەوە

 کازمی وەزارەتە بەتاڵەکانی کابینەکەی بە وەکالەت پڕ دەکاتەوە


سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق وەزارەتە بەتاڵەکانی کابینەکەی بە وەکالەت پڕ دەکاتەوە.

بەپێی چەند نووسراوێک، مستەفا کای، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق وەزارەتە بەتاڵەکانی بە وەزیرانی دیکەی حکوومەتەکەی بە وەکالەت، ”تا ئەو کاتەی وەزیرێک دیاری دەکرێت“ سپاردووە.

- عەلی حەمید، وەزیری پەروەردە، بە وەکالەت کراوەتە وەزیری بازرگانی

- نەبیل کازم، وەزیری خوێندنی باڵا، بە وەکالت کراوەتە وەزیری داد

- ناسر حوسێن، ، وەزیری گواستنەوە، بە وەکالەت کراوەتە وەزیری کۆچ

- عەبدولکەریم هاشم، بریکاری وەزیری دەرەوە کارەکانی وەزیری دەرەوە رایی دەکات

- عەلی حەیدەر، وەزیری دارایی، بە وەکالەت کراوەتە وەزیری نەوت

- عەدنان دەرجال، وەزیری وەرزش و لاوان، بە وەکالەت کراوەتە وەزیری رۆشنبیری

درەنگانی شەوی چوارشەممە 6-5-2020، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بە 15 وەزیری کابینەی نوێی حکوومەتی وڵاتەکەی بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، بەخشی.








باسنيوز
Top