لە مووسڵ هەفتەی دوو ڕۆژ ڕێگە بە هاتوچۆكردن دەدرێت

لە مووسڵ هەفتەی دوو ڕۆژ ڕێگە بە هاتوچۆكردن دەدرێت
ئەمڕۆ دووشەممە شانەی تەنگژەكانی پارێزگای مووسڵ بڕیاری دا لەمەودوا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە هەفتەیەكدا قەدەغەكردنی هاتوچۆ هەڵبگرن.

بە پێی بڕیارەكە، لەمەودوا ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی هاتوچۆكردن قەدەغە نابێت.

شانەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە كە جگە لە ڕێگەدان بە هاتوچۆكردن لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا، هەروەها ڕێگە بەو ڕێبوارانەش دەدرێت كە لە هەردوو پارێزگای دهۆك و هەولێرەوە دەچنە ناو شاری مووسڵ، ئەمەش دوای ئەنجامدانی پشكنینی پێویست.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بەڕێوەبەری تەندروستیی مووسڵ رایگەیاندبوو كە دوای ئەوەی گوشاریان كردووە لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی، ڕێگە بە هێشتنەوەی قەدەغەكردنی هاتوچۆ بۆ چەند رۆژێكی هەفتە دراوە.











باسنيوز


Top