وەزیری نوێی بەرگریی عێراق بڕیارێکی وەزیری پێشوو هەڵدەوەشێنێتەوە
ئەمڕۆ شەممە 9-5-2020، عەمید یەحیا رەسول، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، جومعە عیناد، وەزیری بەرگری بڕیاری گەڕاندنەوەی ئەوی بۆ پۆستەکەی داوە.
پێشتر لە رۆژی 11-4-2020، نەجاح شەممەری، وەزیری بەرگریی عێراق بڕیاری گواستنەوەی عەمید یەحیا رەسولی لە پۆستی بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندنی وەزارەتەکەی بۆ فەرمانگەی کاروباری شەڕکەران (ئومرە)، دا.
درەنگانی شەوی چوارشەممە 6-5-2020، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بە 15 وەزیری کابینەی نوێی حکوومەتی وڵاتەکەی بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، بەخشی، کە فەریق روکن جومعە عیناد یەکێک بوو لە وەزیرەکان.
باسنيوز
