هێزە سوننەکانی ئەنبار ناڕازین
حامید موتڵه‌گ، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش‌وبه‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق بە ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئەوسەتی گوت: "چه‌ندین هه‌وڵی تێكدان هه‌یه له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌س به ئامانجی قووڵكردنه‌وه‌ی ململانێی تائیفی كه ده‌بێته هۆی لاوازبوون و تێكدانی ئاسایشی وڵات، له‌و هه‌وڵانه‌ش دابڕاندنی ناوچه‌یه‌ك یان پرۆسه‌ی دزینی ناوچه‌یه‌ك له‌سه‌ر حسابی پارێزگایه‌كی دیکە. یان پرۆسه‌ی گۆڕانی دیمۆگرافیا كه هه‌ندێك چه‌كداری تائیفی ده‌یكه‌ن به ڕاگواستنی دانیشتووانی سوننه له شوێنی نیشته‌جێبونی خۆیان. وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕوویدا له هه‌ردوو پارێزگاری دیاله و سه‌ڵاحه‌دین".
موتڵەگ ئەوەشی وت کە "هیچ جێگه‌ی سه‌رسووڕمان نیه كه هه‌ندێك لایه‌ن بیانه‌وێت ته‌نانه‌ت ناوچه سنورییه‌كانی عێراق بلكێنن به وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی نزیكی پارێزگاكانی سنوورن له باشووری عێراق له پێناو دروستكردنی قه‌یران و ناكۆكی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ". بۆیە جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق ئەو هەوڵانەی بە پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری وڵات دانا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار و حکوومەتی خۆجێیی پارێزگاكه بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیی پاسه‌وانی سنووری عێراقی ڕه‌ت كرده‌وه كه هه‌ردوو ڕێڕه‌وی (عه‌رعه‌ر) و (نخیب)ی خستۆته سنووری سه‌رۆكایه‌تیی پاسه‌وانی سنوور له ناوچه‌ی پێنج له پارێزگای نه‌جه‌ف. لەو بارەیەوەر، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار ڕایگەیاند "خاکی ئه‌نبار هێڵی سووره و هه‌وڵی دزینی خاکی پارێزگاكه و لكاندنی به هه‌ردوو پارێزگای نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا تاوانه و به‌هیچ جۆرێك ڕه‌زامه‌ند نابین".
سەبباح كرحوت، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نباریش داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌ركه‌زی سنووری عێراق و سعودیه كرد بۆسه‌ر پارێزگای ئه‌نبار.
KDP
