نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: پێده‌چێت 90 هه‌زار هاوڵاتی له‌فه‌لوجه گهمارۆدرابن
له ده‌ستپێكی ئۆپراسیۆنی فه‌لوجه‌وه له 23ی مانگی رابردووه‌وه تائێستا، ده‌یان خێزان توانیویانه له‌ژێر ده‌ستی داعش ههڵبێنو پێشتریش نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریدا له‌باره‌ی 50 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نیه‌وه، كه لهشارۆچكهكهدا گهمارۆدراونو ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه، به‌ڵام له‌ئێستاشدا پێیانوایه ژماره‌یه‌كه زیاتره.
لیز گراند، رێكخه‌ری كاروباری پرۆسه مرۆییه‌كانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه "ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌نێو قه‌زای فه‌لوجه‌دا ماونه‌ته‌وه ژماره‌یان 90 هه‌زار كه‌س ده‌بێت له دۆخێكی زۆر خراپی مرۆیی‌دا ژیان به‌سه‌رده‌بن".
رێكخه‌ری كاروباری پرۆسه مرۆییه‌كان، له باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی هاوڵاتیانی گه‌مارۆدراوی نێو فه‌لوجه رونیكرده‌وه " ئێمه ئه‌و زانیاریانه‌مان له‌و كه‌سانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه كه له قه‌زاكه رزگاریان بووه، بۆیه له ئێستادا پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌نێو فه‌لوجه‌دا ماونه‌ته‌وه له نێوان 80 بۆ 90 هه‌زار كه‌س بن".
23ی مانگی (ئایار/5)ی 2016، هێزه‌كانی سوپای عیراق و پۆلیسی فیدڕاڵی و چه‌كدارانی هۆزه‌كان و چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌هاوكاری فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای فه‌لوجه‌یان ده‌ستپێكرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش توانییان بچنه ناو گه‌ڕه‌كێكی شارۆچكه‌كه‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنی قه‌زای فه‌لوجه‌وه، زیاتر له 20 هه‌زار كه‌س له‌و قه‌زایه هه‌ڵهاتوون له پێناو گه‌یشتن به ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه عیراقییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ش ناچار بوون چه‌ندین رۆژ به‌پیاده بڕۆن‌و رووبه‌ڕووی ته‌قه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش بوونه‌ته‌وه.
قه‌زای فه‌لوجه به‌دووری 50 كم ده‌كه‌وێته رۆژئاوای پارێزگای به‌غداو پێش ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به شه‌ش مانگ، هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق گه‌مارۆی قه‌زاكه‌یان دابوو و به‌وهۆیه‌شه‌وه هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی نێو فه‌لوجه دووچاری دۆخێكی مرۆیی ناهه‌موار بووبوونه‌وه.
لیز گراند ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، كه "ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی ئه‌و خانه‌وادانه‌ی فه‌لوجه له كاتی هه‌ڵهاتنیان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی 10 كه‌سیش له كاتی په‌ڕینه‌وه‌یان له رووباردا بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عیراقی خنكاون".
هه‌روه‌ها هۆشداریداوه، ئه‌گه‌ر هاوكاری زیاتر نه‌كرێن ئه‌و له توانایاندانیه هاوكاری زیاتر پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیانی هه‌ڵهاتووی فه‌لوجه بكه‌ن.
دوای چه‌ند رۆژێك له ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌لوجه، یه‌كێتی هێزه عیراقییه‌كان (سوننه‌كان) رایانگه‌یاند، كه چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌كه‌ن له‌و قه‌زایه هه‌ڵدێن، داوایان له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه بكات.
دواتر عه‌بادی له په‌یامێكدا جه‌ختیكرده‌وه، كه رێگه به‌هیچ كه‌سێك ناده‌ن مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی فه‌لوجه‌دا بكات‌و رایگه‌یاند "دانیپێداده‌نێم كه هه‌ڵه كراوه، به‌ڵام فه‌رمانی ده‌ستگیركردنمان بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ركردووه كه هه‌ڵه‌یان به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیان كردووه".
ئیواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، حه‌شدی شه‌عبی شیعه به‌فه‌رمی كۆتاییهاتنی ئه‌ركی چه‌كداره‌كانی راگه‌یاند له‌شه‌ڕی فه‌لوجه‌دا.
فه‌لوجه شارۆچكه‌یه‌كی سوننه نشینه‌و له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2014وه كه‌وتووه ده‌ستی داعش، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ هاوهه‌ڵوێست له‌گه‌ڵ لایه‌نه سوننه‌كاندا داوایانكرد گیانی خه‌ڵكی بێ‌تاوان بپارێزرێت.
فه‌لوجه له‌فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانیدا به‌واتای " زه‌ویه‌كی شیاو بۆ كشتوكاڵ" دێت، به‌پێی ئامارێكیش كه رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ساڵی 2011 دا بڵاویكرده‌وه ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و قه‌زایه 320 هه‌زار كه‌س بووه، زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌شی سه‌ر به‌هۆزی دلێم-ن .
