حەیدەر عەبادی داوا لە هاوڵاتیان دەکات خوێن بەخشین بۆ هێزە ئەمنیەکان کە ئیستا سەرقاڵی پرۆسەی ڕزگار کردنی فەلوجەن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بەیاننامەیەکدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست خه‌ندان كه‌وتووه داوا لە هەموو هاوڵاتیانی عیراق دەکات بەشداری هەڵمەتی خوێن بەخشین بکەن.
رۆژی 23ی ئایار فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق بە شێوەیەکی ڕەسمی پرۆسەی ڕزگار کردنی شارۆچکەی فەلوجەی بە بەشداری دەیان هەزار چەکدار ڕاگەیاند.
سوپای عیراق و هێزەکانی دژە تیرور و حەشدی شەعبی و حەشدی وەتەنی و پۆلیسی ئیتیحادی بەشداریان لە پرۆسەکەدا کر،د بەڵام دوای ٧ رۆژ لە دەستپێکردنی پرۆسەکە ، هێزەکانی حەشدی شەعبی کۆتای‌یان بەشداری خۆیان هێنا و لە سنوری فەلوجه کشانەوە.
هادی عامری سه‌رۆكی ڕێکخراوی بەدر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نامەیەکی کراوەدا رەخنەی لە هەنگاوەکانی عەبادی گرت و ڕایگەیاند "پرۆسەی ڕزگار کردنی شارەکە لە دەست چەکدارانی داعش بە سستی بەڕێوە دەچێت و پێویسته عەبادی گرنگی زیاتر به پرۆسەکە بدات".
هه‌روه‌ها ڕەخنەی لە جوڵاندی بەشێک لە هێزەکانی سوپای عیراق بەرەو مەخمور و موسڵ ده‌گرێت و داوای لە سەرۆک وەزیران كردووه تا پرۆسەی ئازاد کردنی فەلوجه کۆتایی نەهاتووە لە شوێنێکی تر بەرەی شەڕ نەکاتەوە.
فه‌لوجه شارۆچكه‌یه‌كی سوننه نشینه‌و له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2014وه كه‌وتووه ده‌ستی داعش، له‌ئێستاشدا نزیكه‌ی 50 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌ناو شاره‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکە، ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ هاوهه‌ڵوێست له‌گه‌ڵ لایه‌نه سوننه‌كاندا داوایانكرد گیانی خه‌ڵكی بێ‌تاوان بپارێزرێت.
له‌مانگی (كانونی دووه‌م/1)ی 2014، چه‌كدارانی داعش كۆنترۆڵی قه‌زای فه‌لوجه-یان كرد كه سه‌ر به پارێزی ئه‌نباره‌و 60 كیلۆمه‌تر له باكوری خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خت دووره.
دوای كۆنترۆڵكردنیشی له‌لایه‌ن داعش، سوپای عیراق له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانییه‌وه گه‌مارۆی خسته سه‌ر ئه‌و قه‌زایه و رێگه‌ی هاتن و چوونی قه‌ده‌غه‌كرد، ئه‌وه‌ش وایكرد دانیشتووانه‌كه‌ی له‌لایه‌ك رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش ببنه‌وه كه له‌ناو قه‌زاكه‌دا بوون، له‌لایه‌كی تریشه‌وه رووبه‌ڕووی برسێتی بوونه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ پێداویستییه‌كی رۆژانه‌یان به‌ده‌ست نه‌ده‌گه‌یشت.
فه‌لوجه له‌فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانیدا به‌واتای " زه‌ویه‌كی شیاو بۆ كشتوكاڵ" دێت، به‌پێی ئامارێكیش كه رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ساڵی 2011 دا بڵاویكرده‌وه ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و قه‌زایه 320 هه‌زار كه‌س بووه، زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌شی سه‌ر به‌هۆزی دلێم-ن .
قه‌زاكه به "شاری مزگه‌وته‌كان" ناسراوه، به‌هۆی زۆری بوونی مزگه‌وت تیایدا كه ژماره‌یان ده‌گاته 550 مزگه‌وت.
خەندان
