"داهاتووی کورد دەوڵەتە و داهاتووی عێراقیش تاریکە"
میدیاکانی جیهان وەک سی‌ئێن‌ئێنی ئەمەریکا و وۆردپۆست بە ئاشکرا دەڵێن کە پاشەڕۆژی عێراق تاریکە، بەڵام لەو نێوەندەدا دەوڵەتێکی دیموکراتیکی پاشەڕۆژ ڕۆشن بەڕێوەیە کە هەرێمی کوردستانە.
كه‌سایه‌تیی سیاسی، په‌رله‌مانتار و مامۆستای زانكۆیش ده‌ڵێن: عێراق تا دێ گڵۆپی ڕووناكی لێ ده‌كوژێته‌وه و پاشه‌ڕۆژی تاریكه و به‌رپرس و كاربه‌ده‌ستانی ناتوانن چاره‌سه‌ری ئه‌و بارودۆخه بكه‌ن.
(د. مه‌حموود عوسمان) سیاسه‌تمه‌داری كورد، له‌مباره‌یه‌وه بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بارودۆخی عێراق ئێستا خراپه، ئه‌گه‌ر پێكهاته‌كانیان بتوانن ڕێك بكه‌ون باشتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ده‌ستوور جێبه‌جێ بكه‌ن و شه‌راكه‌ت هه‌بێت به‌ڵام، له‌وه ناچێت ئاسان بێت، به‌تایبه‌تیش ئێستا نه‌وتیش دابه‌زیوه و ژیانی ئابووری و خزمه‌تگوزاری كێشه‌ی زۆره. سوننه و كورد ناڕازین، شیعه له‌نێوان خۆیاندا كێشه‌یان هه‌یه بڕوا ناكه‌م كاربه‌ده‌ستانی ئێستا چ سه‌رۆك یاخود سه‌رۆكی وه‌زیران یان په‌رله‌مان بتوانن ئه‌م بارودۆخه چاره‌سه‌ر بكه‌ن؛ له‌وانه‌یه باشتر بێت ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی كاتی دروست بكه‌ن و هه‌ڵبژاردنێكی تر بكرێت، چونكه په‌رله‌مانیش ئیفلیج بووه و، نه‌یتوانی به‌رله دوو ڕۆژ كۆبوونه‌وه بكات، به ناچاری پشووی ڕاگه‌یاند.''
عێراق ده‌وڵه‌تێكی شكست بردووه
شكستی سیاسی عێراق وێڕای لەڕووی سیاسییەوە بە ئاشکرا هەستی پێدەکرێ، لەڕووی سێکتەرەکانی دیکەیشەوە لە نەوت و ئابووری و بواری خزمەتگوزاری دەستەوەستان وەستاوە و بریتی دیکەی نییە! (د. مه‌حموود عوسمان) ڕوونیدەکاتەوە کە: "عێراق ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردووه نه‌یتوانیوه وه‌كو پێویست كار بكات؛ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه كار ده‌كه‌ن هیچیان له توانایاندا نییه ئه‌و ده‌وڵه‌ته له‌و بارودۆخه ڕزگار بكه‌ن. خۆی عێراق له ئه‌ساسه‌وه له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی ناڕاست دروست بووه، پاش ڕووخانی ڕژێمی به‌عسیش ئاشته‌واییی نیشتمانی به‌رپا نه‌كرا، له‌نێوان خۆیان كه‌وتنه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و ململانێی سیاسی و تایفی، لێبوردنی گشتییان ده‌رنه‌كرد بۆیه تیرۆر زیاد بوو، بۆیه داعش دروست بوو، گه‌نده‌ڵییش زۆر بوو.''
عێراق له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ناسرووشتی دامه‌زراوه
(د. خه‌لیل ئه‌ترووشی) كه مامۆستای زانكۆی دهۆكه له‌سه‌ر هه‌مان باوه‌ڕی (د. مه‌حموود عوسمان)ـه و ده‌ڵێ، سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ناسرووشتی بووه و سنووره‌كانی ناسرووشتین، به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی خه‌لكه‌كه‌ی پێكه‌وه گرێدراوه، ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی حوكمی له عێراقدا كردووه له عه‌قڵیه‌ت و ژیانی خه‌ڵكی عێراق تێنه‌گه‌یشتووه.
(ئه‌ترووشی) وای به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پاش ٩٥ساڵ حوكمڕانی، فه‌رمانڕانان نه‌یانتوانیوه دۆخێك بۆ هاووڵاتی و پێكهاته‌كانی عێراق بێننه ئاراوه تێیدا هه‌ست بكه‌ن هه‌موو مافێكی هاووڵاتیبوونیان بۆ ده‌سته‌به‌ر كراوه، له دوای ٢٠٠٣یێش كه ده‌ستوور دانرا، به‌ڵام، به‌رده‌وام پێشێلكاری ئه‌و ده‌ستووره ده‌كرێت و جێبه‌جێ ناكرێت؛ سیاسه‌ته‌كانی (مالیكی) و دواتریش (عه‌بادی) زیاتر عێراقیان به‌و تاریكییه گه‌یاند و وێرانیان كرد. هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق ئێستا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه عێراقێكی یه‌كگرتوو نه‌ماوه و باشترین چاره ئه‌وه‌یه، به‌سه‌ر كورد و سوننه و شیعه‌دا دابه‌ش بكرێت، چونكه عێراق به‌ره‌و تاریكی ده‌ڕوات ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێكی به‌زۆر پێكه‌وه‌لكێندراوی ئه‌و عێراقه، هه‌نگاوی باشی ناوه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی؛ هه‌رچه‌نده قه‌یرانی داراییشی هه‌بێت ده‌توانێت چاره‌ی بكات و ده‌وڵه‌تی كوردستان ڕابگه‌یێنێ، كه به مه‌زنده‌ی چاودێران ده‌بێته یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی دیموكراتیک له ناوچه‌كه‌دا كه بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیانی تێدا به‌رجه‌سته بووە."
عێراق به‌ره‌و تاریكی ده‌ڕوات
له‌سه‌ر هه‌مان پرس (شاخه‌وان عەبدوڵا) په‌رله‌مانتاری كورد له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی : "عێراق زۆرجار به قه‌یرانی سیاسی و ئه‌منیدا تێپه‌ڕ بووه و ده‌رفه‌تی چاكبوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه هه‌بووه، چونكه سه‌ركرده‌كان توانای گفتوگۆیان هه‌بووه، به‌ڵام له ئێستادا شه‌قام له ده‌ستی سه‌ركرده سیاسییه‌كاندا نه‌ماوه تا بتوانن چاره‌ی كێشه‌كان بكه‌ن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه عێراق به‌ره‌و تاریكی ده‌ڕوات و متمانه له‌نێوان لایه‌نه‌كان و پێكهاته‌كاندا نه‌ماوه، به‌م دۆخه‌ش عێراق گڵۆپی ڕووناكیی لێ ده‌كوژێته‌وه.''
عێراقی به‌زۆر پێكه‌وه‌لێكێندراو، جیا له‌وه‌ی ده‌رفه‌تی بۆ ژیانێكی سه‌قامگیر و شایسته بۆ چی دی مانه‌وه له‌ژێر چه‌تری به‌یه‌كگرتوویی مانه‌وه‌ی تێدا نه‌ماوه، كه‌وتووه‌ته دۆخی شه‌ڕ و ململانێ نێوان پێكهاته‌كانییه‌وه و، شه‌ڕی تیرۆریشی هاتووه‌ته سه‌ر كه، زاده‌ی عه‌قڵیه‌تی خۆسه‌پێنی و یه‌كدی سڕینه‌وه‌یه. له‌باره‌ی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه (د.خه‌لیل) گوتی: "سوپای عێراق به ڕای من ئه‌و هێزه نییه شوێنه‌كان بپارێزێ و تایفه‌گه‌رین؛ چونكه له ڕووی سه‌ربازییه‌وه گرتنه‌وه‌ی شوێن هێنده گرینگ ننیه له‌وه‌ی بتوانن شوێنه‌كه له دوای ئازادكردنی بپارێزن. هێزی سه‌ره‌كییش كه توانی ئوستووره‌ی داعش بشكێنێت و دڵی له‌ت بكات له‌سه‌رئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی، هێزی پێشمه‌رگه‌یه به شایه‌تی هاوپه‌یمانان و گشت جیهان."
هه‌رچی (شاخه‌وان عەبدوڵا)یه وه‌بیر دێنێته‌وه كه، شارۆچكه‌ی فه‌للوجه به‌ر له شه‌ش مانگ له هاتنی داعش داگیر كرابوو، هه‌ر شارێك كه ئازاد ده‌كرێت له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش گرینگیی خۆی هه‌یه.
ئه‌و ده‌ڵێ: ''به دڵنیاییه‌وه كاتێك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تیرۆریستانی داعشیان تێك‌شكاند، له ناوچه‌كانی تری عێراق داعش له پێشڕه‌ویدا بوو و شاریان داگیر ده‌كرد، ئه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بوون ناوچه‌كانیان ڕزگار ده‌كردن، له كه‌ركوك و مه‌خموورو داقووق و شنگال و شوێنه‌كانی تر. كه‌واته له‌ناوبردنی ئیراده‌و وره‌ی تیرۆریستانی داعش له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه بووه، چونكه هه‌ر پێشمه‌رگه بوو وایكرد كه عێراق سه‌ربكه‌وێت له كۆمه‌ڵێك شوێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر داعش هێزه‌كانی جووڵه پێده‌كرد له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر، به‌ڵام له دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێرشییان كرده سه‌ر داعش له داقوق و كه‌ركووك و مه‌خموور و شنگال و شوێنه‌كانی تر، ڕۆژانه‌یش پێشمه‌رگه له‌ناكاو هێرش ده‌كاته سه‌ریان، ئه‌مه وای كرد داعش نه‌توانێت به درێژایی زیاتر له ١٠٠٠ كم هێز بكشێننه‌وه بۆ لای سنووری هێزه‌كانی عێراق."
(د. مه‌حموود عوسمان)یش ئاماژه به ڕۆڵ و ئازایه‌تی و كاریگه‌رییەکەی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دا له شه‌ڕی دژ به تیرۆردا و گوتی: "هێزی پێشمه‌رگه شه‌ڕكه‌رێكی باشن و توانیی ئه‌فسانه‌ی داعش بشكێنێت، كه‌چی هێزه‌كانی عێراق له‌و ئاسته‌دا نین، كه ئومێده‌وارم ئه‌وانیش داعشیان پێ ده‌ربكرێ."
