ده‌زگای دژه‌ تیرۆر چوونه‌ ناو فه‌للوجه‌

ده‌زگای دژه‌ تیرۆر چوونه‌ ناو فه‌للوجه‌
ئه‌مڕۆ شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی ئاشكرای كرد، له‌ ناوچه‌كانی باشوری شاری فه‌للوجه‌ ده‌زگای دژه‌ تیرۆر توانیان بچنه‌ ناو شاره‌كه‌.

ئه‌و شانه‌یه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ده‌زگای دژه‌ تیرۆر له‌ لای باشوری فه‌للوجه‌ چوونه‌ ناو شاره‌كه‌، هه‌روه‌ها توانیان ناوچه‌ی نعێمیه‌ رزگار بكه‌ن.

هه‌ر ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی به‌غدا فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری، رایگه‌یاند، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیان بچنه‌ ناو سه‌نته‌ری سه‌قڵاویه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوری فه‌للوجه‌ ئاڵای عێراقیان له‌سه‌ر ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ هه‌ڵكردوه‌، وتیشی، تاكو سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ رزگار ده‌كرێت، پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.










ZNA
Top