لە کەرکووک سەدان منداڵ بەهۆی هێرشی داعش بێ ناسنامەبوون

لە کەرکووک سەدان منداڵ بەهۆی هێرشی داعش بێ ناسنامەبوون
داعش سەدان منداڵی لە سنووری پارێزگای کەرکووک بێ ناسنامە کردوون و ئەو خێزانانەی بەهۆی هێرشی داعش بۆ سەر حەویجە و ناوچەکانی ئاوارەبوون، لە کەرکووک ناسنامەیان بۆ دەرناهێندرێت...
کەسوکاری منداڵە بێ ناسنامەکان داوا دەکەن چارەسەرێک بۆ گرفتەکە بدۆزرێتەوە و ئەو منداڵانەی هێشتا بەهارێکی تەمەنیان تێپەڕنەکردووە لە کەرکووک ناسنامەیان بۆ دەربکرێت .

ئەوان لەو ناوچانەوە هاتوون کە لەژێر کۆنترۆڵی داعشدا بوون، داعش کە هاتنە ناوچەکانیان دەستیان بەسەر ژیانیشیانداگرت ،بۆیە بەشێک لە ژن و کچەکان یان وەک هاوسەری چەکدارەکانی داعش ژیانیان بەڕێدەکرد یان لەگەڵ کەسێک هاوسەرگیریان کردووە کە نەیانتوانیوە ببنە خاوەن گرێبەستی فەرمی هاوسەرگیری، بۆیە ئەو منداڵانەی لەونێوەندەدا هاتوونەتە ژیانەوە ئێستا بێ ناسنامەن.

ئەو هاوسەرگیریانەی لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش دروستبوون و ئەو منداڵانەی بەرهەمی ئەو پرۆسەیەن پرسیاری شەرعی و یاسایی زۆریان لەسەر هەن.

ئێستا رێکخراوە مرۆییەکان لە هەوڵی ئەوەدان چارەسەر بۆ تەواوی ئەو گرفتانە بدۆزنەوە کە رووبەڕوی ئەو ئاوارانە دەبێتەوە كە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعشەوە هەڵهاتوون.





روداو
Top