بەهۆی فشارەوە عێراق هەوڵ دەدات نەوتی کەرکووک بە ئێراندا هەناردە بکات

بەهۆی فشارەوە عێراق هەوڵ دەدات نەوتی کەرکووک بە ئێراندا هەناردە بکات
مامۆستایەکی زانکۆی ئاماژە بەوە دەکات کە کۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت فشار لەسەر حکوومەتی عێراق دروست بکات بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان رازی بکات لەسەر هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بەسنووری وڵاتەکەیدا دەڵێت: "ئەم هەوڵە بۆ کەم کردنەوەی رۆڵی تورکیایە لە ناوچەکە".


د.رەحیم سورخی، مامۆستایی زانکۆی سەڵاحەدین،راگەیاند: دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێن و ئەوپەیوەندییە ئایدۆلۆژی و سیاسی و رێکخراوەییەی گروپە شیعەکانی عێراق لەگەڵ ئێران هەیانە و ئەو هەژموونەی ئێران لە عێراقدا هەیەتی وای کردووە کە بیەوێت سەرجەم جومگەکانی عێراق کۆنترۆڵ بکات، بۆیە ئێران هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوە عێراق لەژێر ڕکێفی خۆی بمێنێت، گوتی: "ئێران دەیەوێت لە کەرکووکەوە ئەو کارە بکات، چونکە نەک عێراق دەیەوێت بەشێکی سەرەکی کوردستانیش کە ئێستا کورد دەسەڵاتدارە لە کەرکووک بۆخۆی رابکێشێت و ئەو بەڕەیە لەژێر پێی تورکیا دەربهێنێت، بۆئەوەی ئابووری خۆی گەشەبکات، واتە دەسەڵاتی زیاتر بەسەر باشووری کوردستان بگرێت، لەو رێگایەوە بیەوێت ئەمنییەتی سنوورەکانی خۆی زیاتر بکات".


ئەوەشی خستەروو: ئێران لەم هەوڵەی دەیەوێت ئاسایشی خۆی لەرێگای دەرهاوێشتەی دەرەوە چارەسەر بکات و بەوهۆیەوە سنووری خۆی بەسەر ئازادی خوازانی وڵاتەکەی دابخات و بیەوێت بازرگانی بکاتە هۆکارێک بۆ کپکردنەوەی دەنگی شۆرش لە ئێران.








باسنیوز
Top