"عەبادی و مالیکی بە نایاسایی ٣٣ملیار دۆلاریان خەرج کردووە؛ پشکی هەرێمیشیان لێ خواردووە"
عێراق دەرگای بانکی ناوەندیی کردووەتەوە بۆ خەرجکردنی پارەی یەدەگی عێراق کە سەدساڵە ئەمە پارەیە لەوێدا هەڵدەگیرێ و پشکی هەرێمیشی تێدایە و، بە ٨٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێ، بەڵام مالیکی لە سەردەمی خۆیدا و عەبادییش ئێستا بە نایاسایی ٣٣ملیاریان لێ خەرج کردووە بەبێ ئەوەی پشکی هەرێمی لێ بدەن.
(عادل نووری) گوته‌بێژی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بۆ پاڵپشتی یه‌ده‌گی دراو، هه‌ر وڵاتێك پێویستی به بڕه پاره‌یه‌كی باش هه‌یه؛ عێراقیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دراوی دیناره تا سه‌قامگیر بێت و له ئاستێكدا بوه‌ستێت؛ ئەوە سەد ساڵە لەوەتی عێراق دروست بووە، برێك پاره ته‌رخان كراوه بۆ یه‌ده‌گ؛ له ساڵانی 20ـه‌كانی سەدەی ڕابردووەوە تا 2003 كاتی ڕوخانی ڕژێمی به‌عس یه‌ده‌گی عێراق گەیشتبووە نزیكه‌ی 80ملیار دۆلار؛ هەتا لە‌ژێر به‌ندی 7ـدا بوو، عێراق نه‌یده‌توانی ده‌ستكاری ئه‌و پاره‌یه بکا، به‌ڵام لەوەتی لە به‌ندی 7 ڕزگاری بووە، ده‌ستی بەغدا كرایه‌وه؛ پاره‌ی زۆری له نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك هه‌بوو؛ هه‌ندێك پاره‌یشی لە وڵاتانی تر گیری خورادبوو، نەیاندەدایەوە پێی؛ له سه‌رده‌می مالیكی‌دا، عێراق لە بەندی ٧ دەرچوو؛ لەو ساڵانەیشدا به‌رمیلێ نه‌وت به 80 دۆلار ده‌خه‌مڵێنرا له بوودجه، به‌ڵام له سه‌رده‌مێكدا فرۆشتنه‌كه‌ی گه‌یشته 165 دۆلاریش، كه‌واته پاره‌یه‌كی زۆر هاته ناو خەزێنه‌ی عێراق، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گەندەڵییەكی زۆر هه‌بوو و پلانی ستراتیجیک نه‌بوو و، كۆمه‌لێك ماڤیای گه‌وره له چوارده‌وری مالیكی بوون، ئا له‌به‌ر ئه‌وه هیچ سوود له‌و پاره زیاده‌ی كه به داهاتی نه‌وت ده‌هات، نه‌كرا؛ تا گه‌یشته ئاستێك هه‌ر له سه‌رده‌می مالیكیـدا ده‌ستیان برد بۆ ئه‌و 80ملیار دۆلارەیش."
(عادل نووری) ڕاشیگه‌یاند: "له وه‌زاره‌تی دارایی و بانكی ناوه‌ندییەوە شوێنی ئەو بابەتم گرت و بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و 80ملیار دۆلاره ئێستا 33 ملیار دۆلاری لێ ده‌رهێنراوه به نایاسایی؛ چونكه ده‌ستكاریكردنی ئه‌و پاره‌یه ده‌بێت ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر بێت و پەرله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌كانیشی لێ ئاگادار بن؛ ناكرێت ژێربه‌ژێری ده‌ستكاری بكرێت، چونكه لێدانی دراوی عێراقە."
گوته‌بێژی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی گوتیشی "عه‌بادی ئه‌و كاته‌ی تانه‌ی له حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌دا بۆچی عێراق به‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و كه‌مده‌رامه‌تییه ئه‌توانێ مووچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران دابین بكات به‌ڵام هه‌رێم ناتوانێت!؟ قسه‌یه‌كم به عه‌بادی گوت كه ڕووبه‌روو بووین له لیژنه‌ی نه‌زاهه‌دا؛ گوتم داهاتی نه‌وتی چه‌نده؟ گوتی 1.8ترلیۆن و، بۆ مووچه‌ش گوتی 4.6 ترلیۆنی پێویسته؛ گوتم هه‌موو داهاتی نه‌وتت له به‌رده‌ستدایه و ته‌نها چارەکێکی مووچه پێ دابین ده‌كرێ، ئه‌ی حه‌شدی‌شه‌عبی و تێچووی جه‌نگ و خه‌رجی تر؟! نه‌یگوت له كوێ ده‌یهێنێ، به‌ڵام كه به‌داواداچوونم كرد ده‌ركه‌وت مانگانه له یه‌ده‌گی عێراق پاره‌كه ده‌رده‌كات بۆ مووچه و حه‌شدی‌شه‌عبی و شه‌ڕ؛ جا چه‌ند نامه‌یه‌كم بۆ عه‌بادی ناردووه كه ئه‌و پاره‌یه هی سه‌د ساڵ حكوومه‌تداری و گه‌لانی عێراقه؛ له هەر دۆلارێك له‌وانه‌ی خه‌رجتان كردووه خۆت و مالیكی، سه‌دا17ی هی هه‌رێمی كوردستانه؛ چونكه ئه‌مه له ده‌ره‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی دوای ساڵی 2003ـه و، هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا له‌گه‌ڵ عێراقدایه."
حاكم (سه‌رحان ئه‌حمه‌د سلێڤانه‌یی) ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئەویش به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ڕوانینی عێراق چ له سه‌رده‌می مالیكی یاخود ئێستا كه عه‌بادییه، هەر یه‌كه و، ئه‌و شه‌ڕه ئابوورییه‌شی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌یكه‌ن له ساڵی 2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو شت؛ یه‌كه‌م/ ئه‌و حزبانه‌ی حوكمیان له عێراق كردووه پێشتر وه‌كو له سه‌رده‌می مالیكی به چاوی ناحه‌ز و حه‌سه‌د ته‌ماشای هه‌رێم ده‌كه‌ن، چونكه زۆر پێش كه‌وتبوو، له گه‌شه‌سه‌ندندا بوو و، عێراق هەر له پاشه‌كشه‌دا بوو؛ دووه‌میش/ لۆبییه‌ك هه‌یه له په‌رله‌مان و حزبه شیعه‌كان به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی یاسا كه (مالیكی) سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات به هه‌مان چاوی شۆفینی به‌ری خۆیان ده‌ده‌نه كوردستان."
(سلێڤانه‌یی) گوتیشی: "ئێستاش كه حكوومه‌تی (عه‌بادی) هاتووه و گوتی گوایە كێشه‌كان چاره ده‌كا، نه‌یكرد و، هەر ڕێگاگه‌ی مالیكییان گرتووەتە بەر."
