عێراق.. مالکی سەرۆکی ئەنجومەنی دادگای باڵا لە پۆستەکەی دوردەخاتەوە
ھەرلەوبارەیەوە عەبدولستار ئەلبیرقدار وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، رایگەیاند: مەدحەت مەحمود لە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دورخراوەتەوە، بەڵام لە پۆستی سەرۆکی دادگای ئیتیحادی دەمێنێتەوە.
لای خۆیەوە ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە روونکردنەوەیەک دا بڵاویکردەوە، لابردنی مەدحەت مەحمود دوای پەسەندکردنی یاسای نوێی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دێت کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەند کراوە.
