شەپۆلی نوێی هێرشی جوداخوازی لە بەلوچستانی پاکستان

شەپۆلی نوێی هێرشی جوداخوازی لە بەلوچستانی پاکستان

 

 

بەرپرسێکی ئەمنی پاکستان ڕایگەیاند: کە دوای شەپۆلی هێرشی هەماهەنگی جوداخوازان لە پارێزگای بەلوچستان، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا نزیکەی ٢٠٠ چەکداریان کوشتووە.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە، دوابەدوای ئەم هێرشە هەماهەنگانە، پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی حکومەت و چەکدارەکان توندتر بووە و لە هەندێک ناوچە بەشێوەیەکی پچڕ پچڕ بەردەوامە.

لەم هێرشانەدا کەسانی چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر ناوەندەکان لەوانە بانکەکان، زیندانەکان، بنکەکانی پۆلیس و دامەزراوە سەربازییەکان.

پارێزگای بەلوچستان لە ساڵانی ڕابردوودا شاهیدی هێرشی دووبارەی گرووپە جوداخوازەکان بووە؛ ئەو گروپانەی کە هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و ژێرخانی حکومەت بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی حکومەتی ناوەندی پاکستان.

بەرپرسانی پاکستان ڕایانگەیاند، کە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان بەردەوام دەبن بۆ گەڕاندنەوەی کۆنترۆڵی تەواوی ناوچە نائارامەکان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top