دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە عومان بەڕێوە دەچێت
وتووێژەکانی نێوان نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا ڕۆژی هەینی 6 ی شوبات ڕاستەوخۆ لە عومان بەڕێوە دەچێت.
عەلی خامنەیی پێشتریش هەر دانوستانێکی لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ بە " دوو ژەهر " ناوبردبوو و هۆشداریی لە دەرئەنجامەکانی دابوو، هەڵوێستێک کە هەمیشە یەکێک بووە لە ئاستەنگە سەرەکییەکانی بەردەم دانوستانە فەرمییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
بە گوتەی پەیامنێری ئاکسیۆس، هێشتا ڕوون نییە کە ئایا نوێنەرانی وڵاتانی عەرەبی و موسڵمان ئامادەی دانوستانەکان دەبن یان نا.
تا ئێستا وردەکاری کارنامەی گفتوگۆکان و ئاستی شاندە دانوستانکارەکان بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
