مارین لۆپێن بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی گشتی قەدەغەکرا

مارین لۆپێن بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی گشتی قەدەغەکرا

 

 

نووسینگەی داواکاری گشتی پاریس داوای پێداچوونەوە بە کەیسی مارین لۆپێن سەرۆکی پارتی ڕاستڕەوی ئەنجوومەنی نیشتمانی کرد و داوای قەدەغەکردنی پێنج ساڵی کرد لە خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی گشتی بە تۆمەتی دزینی پارەی یەکێتی ئەوروپا.

جگە لەوەش، داواکاری گشتی داوای سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بۆ مارین لۆپێن کردووە، کە سێ ساڵ سزای هەڵپەسێردراو و ساڵێک زیندانیکردن بە ئامێری چاودێری ئەلیکترۆنی.

داواکارییەکەی داواکاری گشتی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لۆپێن سیستەمێکی داڕشتووە کە ڕێگەی بە پارتەکەی داوە نزیکەی یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار یۆرۆ لە پارەی یەکێتی ئەوروپا ببات.

بەڵام مارین لۆپێن هەمیشە ڕەتیکردووەتەوە هیچ بەرپرسیارێتییەکی لەم دۆسیەیەدا هەبێت و ئەو تۆمەتانەی بە پاڵنەرێکی سیاسی ناوبردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top