سعودیە: سیاسەتی تایفەگەری ناسەقامگیریی لەعێراق درێژە پێدەدات

سعودیە: سیاسەتی تایفەگەری ناسەقامگیریی لەعێراق درێژە پێدەدات
6ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- رۆژی شەممە وەزیری دەرەوەی سعودیە هۆشداریدایە بەرپرسانی عێراقی هەتا خۆیان بەدوورنەخەن لە بڕیاری تایفەگەری، سەقامگیریی بۆ عێراق ناگەڕێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز، ئەمیر سعود بن ئەلفەیسەڵی وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند كە لەدوای چەند هەفتەیەك لە خۆپیشاندانی سوننەكان لە شارەكانی ناوەڕاستی عێراق، پێویستە بڕیاردەرانی عێراق بڕیاری دوور لە تایفەگەری بدەن.

بن ئەلفەیسەڵ گوتی: \"ئێمە هیچ گومانێكمان نییە لەوەی كە عێراق ئەگەر كێشەی تایفەگەری چارەسەر نەكات، هەرگیز سەقامگیر نابێت و هەتا ئەو كێشانە چارەسەریش نەكرێن، ئێمە پێمانوانییە عێراقێكی سەقامیگر ببینین و ئەمەش جێگەی داخە\""."
Top