عێڕاقییە: دەنگی زیاد لە پێویستمان كۆ كردووەتەوە
گوتەبێژی لیستی عێراقییە، مەیسوون دەمەلوجی، لە لیدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند كە لایەنە سیاسییەكان توانیویانە دەنگی زیاد لە پێویست(زیاتر لە نیوەی – 163 -) واژۆیان بۆ مەبەستی سەندنەوەی متمانە لە سەرۆكوەزیرانی عێراق نووری مالیكی كۆ كردووەتەوە.
ئەو گوتی هێشتایش كۆكردنەوەی واژۆ بۆ هەمان مەبەست درێژەی هەیە و لەو باوەڕەدا بوو كە تا چەند سەعاتی داهاتوو دەبێت 200.
دەمەلوجی گەشبینی خۆیشی نیشاندا كە مالیكی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش بكات و ڕێگاكە كورت بكاتەوە و بەڵكو لە واقیعدا بە پرۆسەیەكی دیكەی سیاسیی نوێ عێراق ببوژێتەوە.
