په‌رله‌مانی عیراق كۆبوونه‌وه‌كانی دواده‌خات
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه چه‌ندین رێنمایی و راسپارده‌ی له‌خۆگرتووه به مه‌به‌ستی باشتركردنی ره‌وشی ژیانی هاووڵاتیان له ناوچه هه‌ژارنشینه‌كانی عیراقدا.
له‌وباره‌یه‌وه، دوێنێ 22-4 مه‌هدی عه‌لاق سه‌رۆكی ده‌زگای ئاماری ناوه‌ندیی عیراق، له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: راپۆرته‌كه سهربهخۆییانهو زۆر پیشه‌ییانه ئاماده‌كراوه‌و پشتی به بنه‌ماو زانیاری نوێ به‌ستووه.
راشیگه‌یاند: راپۆرته‌كه ده‌ریخستووه كه پارێزگای میسان هه‌ژارترین پارێزگای عیراقه‌و دوای ئه‌ویش پارێزگاكانی دیاله‌و بابل و زیقارو سه‌ڵاحه‌دین دێن.
ئه‌مه دووه‌م راپۆرته كه ده‌زگای ئاماری ناوه‌ندی عیراق سه‌باره‌ت به ئاستی بژێوی هاووڵاتیان ده‌ریده‌كات، یه‌كه‌م راپۆرتیشی له ساڵی 2006 دهركردو ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه حكومییه‌كان كرا به مه‌به‌ستی باشتركردنی ره‌وشی ژیانی هاووڵاتیانی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت.
