وه‌زیری كاره‌بای ئێران پێشوازیی له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرد
مالیكی كه ماوه‌ی 2 رۆژ له ئێران ده‌مێنێته‌وه، به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی ده‌وڵه‌تی ئێران (ئیرنا) به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و لێكدانه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه‌یه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، له‌م سه‌ردانه‌ی مالیكی‌دا، باس له خولی داهاتووی دانوستانه‌كانی گرووپی 5+1 و ئێران بكرێت، سه‌باره‌ت به قه‌یرانه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی، كه مانگی داهاتوو له به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
بەپێێ ئەو بەیاننامەیەیش کە ئەمڕۆ لە نووسینگەکەی مالیکییەوە دەرچووە، تێیدا هاتووە کە سەردانەکەی تەنیا ڕۆژێکە و بۆ پتەوکردنی پێوەندیی نێوانیانە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق شاندێک یاوەریی دەکات پێکهاتوون لە وەزیری پلاندانانك وەزیری پیشەسازی و وزە و وەزیری بازرگانی و ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانی(سەفا شێخ) و دوو لە ڕاوێژکارانی مالیکی.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌حاڵێكدا سه‌ردانی ئێرانی كردووه، كه قه‌یرانیی سیاسیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له به‌غدا به‌رده‌وامه.
