له هه‌ڵمه‌تێكى هێزه ئه‌منییه‌كانى پارێزگاى موسڵ 13 داواكراو به تۆمه‌تى تیرۆر له ته‌له‌عفه‌ر ده‌ستگیركران. سه‌رچاوه‌یه‌كى پۆلیس له پارێزگاى موسڵ رایگه‌یاند له هه‌ڵمه‌تێكى هێزه‌كانى پۆلیس و هێزى ئه‌منى قه‌زاى ته‌له‌عفه‌ر 13 داواكراو به پێى یاساى تیرۆر له‌و قه‌زایه ده‌ستگیركران كه له نێوانیاندا ئه‌میرێكى رێكخراوى قاعیده‌ى تێدایه كه پلانى جێبه‌جێكردنى كرده‌وه‌یه‌كى خۆكوژى گه‌وره‌ى له ته‌له‌عفه‌ر داڕشتبوو.