بەرپرسی هێزەهاكانی سەحوە لە دووز هاتە كوشتن

بەرپرسی هێزەهاكانی سەحوە لە دووز هاتە كوشتن
كەمێك پێش ئێستە بەرپرسی هێزەكانی رابوون \"سەحوە\"" و پاسەوانێكی لەناو شارۆكەی دووزخورماتوو /88 كم باشووری رۆهەڵاتی كەركووك/ هاتنە كوشتن.

ئەمڕۆ دووشەم حوسێن عەواد بەرپرسی هێزەكانی سەحوە لە دووزخورماتوو كەوتە بەر پەلاماری چەكدارانی نەناس كاتێك لە گەڕەكی پیشەسازیی لەناو ئۆپۆڵێكەوە تەقەی لێكرا و بەهۆیەوە خۆی و پاسەوانەكەی گیانیان لەدەست دا. پەیامنێری (ئاكانیوز) گوتی.

هێزەكانی سەحوە لە دووز ژمارەیان 400 كەسە و بەشێك خراونەتە سەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەو شارۆكەیە.

ئەنوەر حوسێن ئەفسەر لە چالاكی هاوبەشی پۆلیسی دووز لە لێدوانێكدا بۆ (ئاكانیوز) زانیارییەكانی پشتڕاست كردەوە و گوتی، عەواد دانیشتووی گەڕەكی عەسكەری دووزە و چەندان جار كەوتووەتە بەر پەلاماری چەكداران، بەڵام ئەمڕۆ هاتە پێكان.

لە كۆتای ساڵى 2005 لەسەر دەستى بنەماڵەى عەبدولستار ریشە و عەشایەرى سونى بەنهێنى ئەنجوومەنى سەحوە و ئەنجوومەنى رزگاركەر لە پارێزگەى ئەنبار پێكهات و دواتر لە ئەیلوول/سێپتێمبەرى 2006 بەپاڵپشتى نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمەریكا وەك بزوتنەوەیەك دژى ڕێخكراوى قاعیدە خۆیان راگەیاند، لە ساڵى 2007 عەبدولستار ئەبو ریشە لەلایەن چەكدارانى نەناسەوە هاتە كوشتن و ئەحمەد ئەبو ریشە سەرۆكایەتیى ئەنجوومەنى سەحوەى گرتە دەست."
Top