خالید شوانی: كورد به لێدوانه‌كانی محه‌مه‌داوی ناترسێت
له‌لێدوانێكی تایبه‌تیشدا خالید شوانی وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌و عه‌باس محمه‌داوی ده‌داته‌وه كه له‌دژی كورد دابویان.
خالید شوانی ئه‌ندامی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه ئه‌وان داوای یاسایی له‌سه‌ر محه‌مه‌داوی تۆمارده‌كه‌ن دژی لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه، شوانی ئه‌و لێدوانانه‌شی به نامه‌سئولانه وه‌سفكردو وتی كه كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه ده‌بێت له عیراقدا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌و لێدوانه ترسنۆكانه كه باس له هێرشكردنه سه‌ر كورد ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ناوچه عه‌ره‌بییه‌كانی عیراق چۆڵ نه‌كه‌ن، به هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر وره‌ی كورد نابێت و نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌و جۆره لێدوانانه ناترسێت.
خالید شوانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه داوایان له حكومه‌تی ناوه‌ند كردووه رێوشوێنی پێویست بگرێته به‌ر بۆ پاراستنی گیانی كورده‌كانی ئه‌و ناوچانه.
pukmedia"
