ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق یادی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به‌رز راده‌گرێت
بڕیاره له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق یادی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به‌رز رابگیرێت و له دانیشتنی رۆژی دوو شه‌ممه‌دا 12-3 خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بكرێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی كه رژێمی به‌عس به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌نجامیداون.
له‌وباره‌یه‌وه د. سامان فه‌وزی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به PUKmedia ی راگه‌یاند: له یادی كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا كه ده‌كاته 16-3، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق یادی كاره‌ساته‌كه به‌رز راده‌گرێت.
وتیشی: له‌به‌ر یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشخراوه بۆئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بكرێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی كه رژێمی به‌عس به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌نجامیداون.
