دیاله‌.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كوژران و برینداربونى 6 كه‌سی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

دیاله‌.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كوژران و برینداربونى 6 كه‌سی لێده‌كه‌وێته‌وه‌
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی پارێزگای دیاله‌ رایگه‌یاند له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ شوێنكارێكی فرۆشتنی خوارده‌مه‌نی وشكه‌ له‌ ناحیه‌ی به‌هرزی باشوری به‌عقوبه‌ هاووڵاتیه‌ك كوژراوه‌و پێنج كه‌سی تریش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی دیاله‌ به‌ PUKmediaی وت: ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ شه‌وی رابردوو 26/27-2 له‌ بازاڕێكی میللی و له‌نێو فرۆشگایه‌كی فرۆشتنی خوارده‌مه‌نی وشكه‌دا له‌ناحیه‌ی به‌هرزی باشوری به‌عقوبه‌ رویداوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ شه‌ش هاوڵاتی كردوه‌ته‌ قوربانی.
هه‌ر به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌كه‌، دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس رێوشوێنی توندوتۆڵیان گرتوه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام كه‌س وه‌ك ئه‌نجامده‌ری ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌.
Top