كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری دیدارى نیشتیمانى عێراق بۆ دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا
سه‌رچاوه‌كان به رۆژنامه‌ی سه‌باحی عێراقییان راگه‌یاندووه كه دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری بۆ سه‌رقاڵی نوێنه‌رانی كوتله سیاسییه‌كان به گفتوگۆكانی بودجه و ژماره‌یه‌ك پرۆژه یاسای گرنگ ده‌گه‌رێته‌وه ، جگه له‌وه‌ش ره‌خساندنى كاتی زیاتره بۆ رێككه‌وتن له سه‌ر یه‌كخستنی بیر‌و بۆچوونه‌كان و پوختكردنه‌وه‌یان .
شایانی باسه لیژنه‌ی ئاماده‌كاری رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو به سه‌رۆكایه‌تی خوزه‌یر خوزاعی جێگرى سه‌رۆك كۆمار و ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی وكوردستانی و عێراقییه كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا .
خوزاعی ته‌ئكیدی كرده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو و له كه‌شێكی ئیجابی به‌ڕێوه‌چوو ؛ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووش به‌دواداچوونی كۆبوونه‌وه‌كانی پێشوو ده‌بێت و له گرنگترین خاڵه‌كانیش پابه‌ندبوون به ده‌ستووره .
