عێراقییە: دواخستنی كۆنگرەی نیشتیمانی لەباربردنی گەیشتن بە تەوافوقە

عێراقییە: دواخستنی كۆنگرەی نیشتیمانی لەباربردنی گەیشتن بە تەوافوقە
پەرلەمانتار لە لیستی عێراقییە، هەمزە كەرەتانی، گوتی كە دواخستنی كۆنگرەی نیشتیمانی بۆ دوای بەستنی لوتكەی عەرەبی، هەوڵێكە ببۆ لەباربردنی گەیشتن بە ڕێچارەی تەوافوقی سیاسیی نێوان كوتلەكان.
كەرەتانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامكەوانیدا ئەو قسانەی كرد و بڕوای وایە \"هەوڵی دواخستن بێجگە لە بەڵگە بەدەستەوەدان لە قووڵیی كێشە سیاسییەكان و نەگەیشتنیان بە ڕێچارەیەك بۆ دەربازبوون لە قەیرانەكان شتێكی دیكەمان پێ ناڵێت.\""

ئەو دەڵێت، عێراقییە هەر لە سەرەتاوە بە بایەخەوە لە كۆنگرەی نیشتیمانی ڕوانیوە و پێی وەها بووە كە هەنگاوەی چاكە بە ڕووی چارەی كێشە و قەیرانە هەڵپەسێردراوەكانی عێراق، بەڵام دواخستنی بۆ كاتێكی دیكە، ئەنجامی بەكەڵك بەدەستەوە نادات و تەنیا كۆبوونەوەویەكی پرۆتۆكۆڵی دەبێت.

كەرەتانی داوای لە لایەنە بەشداربووەەكانی پرۆسەی سیاسیی عێراقیش كرد كە هەوڵ بدەن بەڵكە كۆنگرە لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا گرێ بدرێت."
Top