یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو لیژنه‌ی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی نیشتمانی كۆده‌بێته‌وه
د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی فراكسیۆنی كوردستانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: له سێیه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی نیشتمانی هه‌مووان كۆك بوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه ده‌ستور بكرێته پێوه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی بۆچوونی لایه‌نه‌كان، هه‌روه‌ها پێداگربوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆ به‌دور بگیرێت له به‌ریه‌ككه‌وتن یان پێشێلكردنی مادده‌كانی.
د. فوئاد وتیشی: دوای ته‌وابوونی كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌رسێ فراكسیۆنه‌كه (هاوپه‌یمانی نیشتمانی، ئه‌لعراقیه، هاوپه‌یمانی كوردستانی) پێشنیاری خۆیان له‌باره‌ی میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان خسته‌ڕوو به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی كه ئێستا له ئارادایه‌و داڕشتنی كۆمه‌ڵێك بڕگه‌و به‌ند كه شیاو بن بۆئه‌وه‌ی بكرێنه بنه‌مایه‌ك بۆ پڕۆژه‌كه‌و په‌ڕاوی كار كه پێشكه‌ش به كۆنگره‌ی نیشتمانیی ده‌كرێت.
