له‌ قه‌زای داقوق 7 داواكراو و گومانلێكراو ده‌ستگیرده‌كرێن

له‌ قه‌زای داقوق 7 داواكراو و گومانلێكراو ده‌ستگیرده‌كرێن
له‌ هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌شی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك و سوپای عیراقدا، له‌ قه‌زای داقوق 7 داواكراو و گومانلێكراو ده‌ستگیرده‌كرێن و ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك و به‌ڵگه‌نامه‌ی گروپه‌ تیرۆریستییه‌كانیشدا ده‌گیرێت.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌ڵمه‌ته‌ له‌سه‌ر زانیاری هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ركوك ئه‌نجامدراوه‌و توانرا 7 داواكراو و گومانلێكراو ده‌ستگیر بكه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك و به‌ڵگه‌نامه‌ی گروپه‌ تیرۆریستییه‌كانیشدا بگرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌ستگیركراوه‌كان پێشتر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه‌ به‌پێی مادده‌ی 4 ی تیرۆر و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش سه‌عات 5 ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكردووه‌و ماوه‌ی 5 سه‌عاتی خایاندووه‌.
Top