ره‌نگه قه‌یرانی ئاو ببێته بزوێنه‌ری ململانێی ئتنیكی له عیراقدا
به‌پێ دوا راپۆرتی چاودێرانی \"میدڵ ئێست ئیكۆنۆمیك \""پێشبینییه‌كه‌ی به‌ترۆس غالی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 1988 دێته‌دی، كه‌كاتێك رایگه‌یاند : خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌خزێته نێو قۆناغی شه‌ڕی ئاوه‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌گه‌ر سیاسه‌تمه‌دارانی عیراقی په‌له نه‌كه‌ن ئه‌وا كێشه‌ی كه‌م ئاوی نه‌ك ته‌نیا ده‌بێته هۆكاری نوێ بوونه‌وه‌ی ململانێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به‌ڵكو لێكترازانێكی قوڵ له نێوان پێكهاته‌كانی عیراقدا دروست ده‌بێت.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ئاگاداری رێكخراوی یارمه‌تی مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی كردوه، كه كه‌می گه‌شتنی ئاو بۆ عیراق ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی له ناوچه‌كه‌دا.
له ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی دروستكردنی 11 به‌نداوه بۆ دابینكردنی ئاوی پێویست بۆ هه‌رێمه‌كه‌یان، كه له سێ پاریزگا پێكهاتووه،وه‌ك جه‌میل سلێمان وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان له مانگی ئازاری رابردوودا رایگه‌یاندبوو : پلان له ئارادایه بۆ دروستكردنی 28 به‌نداو له هه‌رێمدا، كه ره‌نگه ئه‌و هه‌نگاوه ببێته هۆكاری گرژی تائیفی و ئتنیكی،چونكه ئاو سه‌رچاوه‌ی گرژییه له نێوان كورد و پاریزگاكانی تری عیراقدا."
