هاوپەیمانی كوردستانی: به‌بێ لیستی ئه‌لعێراقییه ده‌نگ بۆ په‌سه‌ند كردنى بودجه ده‌ده‌ین
موئه‌د ته‌یب، وته‌بێژی فراكسیۆنى هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به (رووداو)ی راگه‌یاند، \""ئێمه سه‌ره‌نج و تێبینیمان له‌سه‌ر بودجه‌ی 2012ی عێراقی فیدراڵ هه‌یه، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌نج تێبینیه‌كانمان له‌به‌رچاو بگیرێت، ئه‌وا ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی ده‌ده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ى لیستی ئه‌لعێراقییه‌ش ئاماده‌ی دانیشتنه‌كان نه‌بێت\"".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستانی جه‌ختی له گرنگی به‌شداری ئه‌لعێراقییه كردووه له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڵام گوتیشی \""ناكرێت ئێمه هه‌ر چاوه‌ڕێ بكه‌ین، بودجه‌ش پێویستی به زۆرینه‌یه‌كی كه‌م هه‌یه و ئه‌و رێژه‌یه هه‌یه‌و بۆیه ده‌توانرێت بودجه تێبپه‌ڕێندرێت\"".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ به فه‌رمی لیستی ئه‌لعێراقییه هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی بایكۆت كردنی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یه‌كلایی بكاته‌وه.
پێشریش له‌سه‌ر زاری چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی عێراقی چه‌ند جارێك ئاماژه به‌وه دراوه، كه \""لیستی ئه‌لعێراقییه له رۆژی ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌بێت و قسه‌ی خۆی ده‌بێت\""."
