عوسمان: ئێران مافی ئه‌وه‌ی نییه له‌سه‌ر ده‌ستووری عێراق را ده‌رببڕێت
\"حه‌سه‌ن دانایی‌فه‌ر\"" باڵیۆزی ئێران له به‌غدا گوتبووی، حکومه‌تی ئێران دژی پێک‌هێنانی هه‌رێمه‌کان له عێراقه و هه‌روه‌ها \""قاسم سوله‌یمانی\"" فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێران چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش گوتبووی، ئێران نفووزی ته‌واوی له عێراق هه‌یه و ده‌توانێت حکومه‌تێکی ئیسلامی له‌م وڵاته دابمه‌زرێنێت.
\""مه‌حمود عوسمان\"" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر لیستی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له‌مباره‌یه‌وه به ئاژانس و رادیۆ په‌یامنێری راگه‌یاند: وته‌کانی دانایی‌فه‌ر سه‌باره‌ت به پێک‌هێنانی هه‌رێمه‌کان، ده‌ست‌تێوه‌ردانێکی ئاشکرایه له کاروباری عێراق، چونکه پێک‌هێنانی هه‌رێمه‌کان له ده‌ستووردا هاتووه و خه‌ڵک ده‌نگی به‌م ده‌ستووره داوه، ئه‌و هه‌رچۆن پێی خۆش بێت ده‌توانێت سه‌باره‌ت به وڵاتی خۆی بدوێت به‌ڵام مافی ئه‌وه‌ی نییه داواکارییه‌کانی خۆی به‌سه‌ر حکومه‌تی عێراقدا بسه‌پێنیت و راسپارده‌ی پێشکه‌ش بکات.
مه‌حمود عوسمان گوتی: دوای ئه‌وه‌ی قسه‌کانی \""قاسم سوڵه‌یمانی\""ش پشت‌ڕاست کراوه، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئێرانیش دوای تورکیا هاندراوه ده‌ست له کاروباری ناوخۆیی عێراق وه‌ربدات و به مافی خۆی ده‌زانێت، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی شه‌رمه‌زارییه.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان ده‌ڵێت: باڵیۆزی ئێران مافی ئه‌وه‌ی نییه له‌سه‌ر سیسته‌م و ده‌ستووری عێراق ئه‌م جۆره لێدوانانه بدات و را ده‌رببڕێت.
دکتۆر عوسمان جه‌ختی کرده‌وه: پێویسته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵیۆزی ئێران بانگهێشت بکات و ناڕه‌زایه‌تیی خۆی سه‌باره‌ت به‌م ده‌ست‌تێوه‌ردانانه پێ بگه‌یه‌نێت.
"
