وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق: داوا له پزیشكان ده‌كه‌ین هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیه‌كان خه‌رج بكه‌ن
له مه‌راسیمی كۆتایی هاتنی كۆنگره‌كه وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند \" هه‌وڵ و ماندوبونی ئاماده بووانی كۆنگره‌كه‌ی به‌رزنرخاند و داوای لێ‌كرد گرنگی به پزیشكی سه‌ره‌تایی بده‌ن و هه‌مووتواناكانیان بخه‌نه‌گه‌رِ بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنی هاووڵاتیانی عێراق و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ندروستی له عێراقدا تاكو له‌ته‌ك وڵاتانی دنیا بواری پزیشكی له عێراقیشدا بگاته ئاستێكی به‌رز.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به چه‌ند لایه‌نێك له‌و هه‌ولانه كرد كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق گرتویه‌تیه به‌ر بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی كه‌رتی ته‌ندروستی و باشتر كردنی سیسه‌می ته‌ندروستی له عێراق.
شایانی باسه له كۆنگره‌ی په‌ره‌پێدانی ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ته‌ندروستی گشتی له به‌غدا و پارێزگاكانی عیراق و نێرده‌ی ئاژانسی هاوكاری نێو ده‌وڵه‌تی امریكی USAID به‌شداریان تێدا كردوه و چه‌ندان راسپار و پێنیار بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و كه‌رته خراوه‌ته به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدرال تاكو كاریان له‌سه‌ر بكات بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنی هاولاتیان "
