ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عیراق گفتوگۆكانی له‌سه‌ر بودجه‌ی 2012 ده‌ستپێده‌كاته‌وه
نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به PUKmediaی راگه‌یاند: له‌دانیشتنی رۆژی 7-1دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2012 كرا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی راو بۆچوونی لایه‌نی كوردی له راپۆرتی كۆتایی لیژنه‌ی داراییدا به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرابوو گفتوگۆی پڕۆژه‌كه دواخرا بۆ رۆژی 9-1.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی رونیشیكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ 9-1 لیژنه‌كه‌یان به‌ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، راپۆرتێكی نویێ ئاماده ده‌كات و پاش خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه، گفتوگۆكان له‌سه‌ر یاساكه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
پرۆژه یاسای بودجه‌ی عیراق له 117 ترلیۆن دینار پێكهاتووه، پشكی هه‌رێمیش خۆی له نزیكه‌ی 13 ترلیۆن دیناردا ده‌بینێته‌وه.
