عیراقییه 6 په‌رله‌مانتاری خۆی ده‌ركرد
ئه‌حمه‌د عه‌لوانی په‌رله‌مانتاری ئه‌و لیسته له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كه لیستی عیراقییه هه‌ریه‌ك له\" عه‌بدولڕه‌حمان لویزی، ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا جبوری، جومعه مه‌تیوتی، محه‌مه‌د كه‌ربولی، كامل دلێمی، قه‌یس شهزهر\"" ی له‌ریزه‌كانی خۆی ده‌ركردوه پاش ئه‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بوون به‌بڕیاری بایكۆتكردنی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق.
لای خۆشیانه‌وه ئه‌و شه‌ش په‌رله‌مانتاره حزبی ئیسلامی‌یان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه له‌پشت دوورخستنهوهیانهوهن و كۆنترۆڵی لیستی عیراقییهیان كردوه.
له‌ئێستاشدا ئه‌و شه‌شه په‌رله‌مانتاره كوتله‌یه‌كیان دروستكردوه به‌ناوی كوتله‌ی\""نیشتمانپهرواران\"" و پێشتریش كوتله‌یه‌كی تر له لیستی عیراقییه جیابوونه‌وه‌و خۆیان ناونا كوتله‌ی\"" عیراقییه‌ی سپی\""."
