جارێکى دیکه UN هەوڵى چارەسەرى کێشەکانى نێوان هەردوو لیستى حەدبا و برایەتى موسڵ دەدات
خەسرو گۆران سەرۆکى لیستى برایەتى نەینه‌وا به دەنگى ئەمه‌ریکای گوت وەکو قۆناغى یەکەم نوێنەرى نەته‌وە یەکگرتووەکان هەموو لایەنەکانى بینى و چاوەڕوانیش دەکرێت لە داهاتوودا قۆناغى تر بێتە پێشەوە.
لاى خۆشیەوە ئەسیل نوجەیفی سەرۆکى لیستى حەدبا به دەنگى ئەمه‌ریکا گوت ئه‌وان بۆ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ لیستی برایه‌تی ئاماده‌ن، داواشی لە ئەندامانى ئەو لیستە کرد بگەڕێنەوە نێو هۆڵى ئەنجومەنى پارێزگا، بەڵام دەڵێت کێشەى هەرە گەورەى نێوانماندا نەبوونى متمانەیە کە ئەو کێشەیەش نەتەوە یەکگرتووەکان رۆڵى چارەسەرکردنى دەگێڕێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:11 خوله‌كه.
