ئه‌سیل نوجه‌یفی: متمانه‌مان به‌هۆشیاریی سه‌ركردایه‌تی كورد هه‌یه
له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی ئه‌سیل نوجه‌یفی پارێزگاری نه‌ینه‌وا سه‌باره‌ت به‌ئیستغلالكردنی كه‌یسی تاریق هاشمی له‌به‌رامبه‌ر دۆسیه‌ی ناوچه‌جێ ناكۆكه‌كان ، رایگه‌یاند: ئێمه متمانه‌مان به‌هۆشیاریی سه‌ركردایه‌تی كورد هه‌یه كه كه‌یسی تاریق هاشمی ئیستغلال نه‌كه‌ن و سازی له‌سه‌ر نه‌كرێت، چونكه له‌وبڕوایه‌داین به‌گشتی بارودۆخی عیراق مه‌ترسیداره‌و برایانیش له‌سه‌ركردایه‌تی هه‌رێم هۆشیارن و د‌رك به‌و مه‌ترسییه ده‌كه‌ن كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌مووان ده‌بێت و هه‌ر لێكتێگه‌یشتن و دانوستانێكیش له‌نێوان هاوپه‌یمانی كوردستانی و لیستی عیراقییه‌دا رووبدات ئه‌وا ده‌بێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی گشتیدا بێت، نه‌ك هۆكارێك بێت بۆ ئیستغلالكردنی بارودۆخه‌كه .
