تاریق هاشمی: ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا لایه‌نی نێو حكومه‌تی له‌پشته‌وه‌یه
له‌لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هه‌واڵی BBC، سه‌رباری تۆمه‌تباركردنی لایه‌نی نێو حكومه‌تی عیراقی به‌تێوه‌گلانی له ته‌قینه‌وه‌كانی شاری به‌غداوه راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌مڕۆدا رووده‌دات كه‌موكووڕییه‌كانی حكومه‌تی عیراقی ده‌رده‌خات و ئاماژه‌یه‌كیشه بۆ بێ توانایی به‌غدا له‌كۆنترۆڵكردنی دۆسیه‌ی ئه‌منیدا.
ئه‌و تۆمه‌تباركردنه‌ی هاشمی بۆ حكومه‌تی عیراقی له‌كاتێكدا خودی ئه‌و جێگره‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق و ژماره‌یه‌ك له‌پاسه‌وانه‌كانی به‌تێوه‌گلانیان له‌كاری تیرۆریستییه‌وه تۆمه‌تباركراون.
