زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ به‌غدایان هه‌ژاند

زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ به‌غدایان هه‌ژاند
زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ک له‌ دوای یه‌ک ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانی به‌غدای پایته‌ختی عێراقیان هه‌ژاند و چوار کوژراوی لێ که‌وته‌وه‌.
هه‌ر به‌ دوای ناکۆکیی سیاسیی نێوان (نووری مالیکی) و لیستی عێراقییه‌، هاوکات دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ شوێنی جیاجیا به‌غدای پایته‌ختیان هه‌ژاند. ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م له‌ ناوچه‌ی عه‌للاویی ناوه‌ڕاستی به‌غدا ڕووی دا که‌ لانی که‌م چوار کوژراو و چوارده‌ برینداری لێ که‌وته‌وه‌. هه‌روه‌ها سه‌یاره‌یه‌کی بۆمبڕیژکراو له‌ که‌ڕاده‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیجله‌ ته‌قییه‌وه‌ و پێنج که‌س بریندار بوون. به‌پیی سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌کان.
دوو ته‌قینه‌وه‌ی دیکه‌یش له‌ گه‌ڕه‌کی باب موعه‌ززه‌م ڕوویان دا که‌ له‌ ئه‌نجامدا سێ برینداری لێ که‌وته‌وه‌.
Top