نوری مالكی داوا له‌په‌رله‌مان ده‌كات متمانه له ساڵح موتڵه‌گ بسێنێته‌وه
له‌وباره‌یه‌وه یاسین مه‌جید وته‌بێژ به‌ناوی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاساوه له‌دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عیراقییه رایگه‌یاند: سه‌رۆك وه‌زیر داوای له په‌رله‌مان كردووه متمانه له ساڵح موتڵه‌گ بسێنێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی شایسته‌ی ئه‌و پۆسته نییه.
ئه‌و داوایه‌ی مالكی دوای ئه‌وه‌هات كه ساڵح موتڵه‌گی جێگری سه‌رۆك وه‌زیری عیراق له‌لێدوانێكیدا نوری مالكی به‌دیكتاتۆر وه‌سفكرد و ره‌خنه‌شی گرت له‌شێوازی ئیداره‌كردنی مالكی بۆ وڵات .
