پەرلەمانتارێك باس لە دەرچوونی نووسراوی گرتنی تاریق هاشمی بە تۆمەتی \"تیرۆر\"" دەكا"

پەرلەمانتارێك باس لە دەرچوونی نووسراوی گرتنی تاریق هاشمی بە تۆمەتی \
پەرلەمانتارێك لە لیستی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ شەموو گوتی، نووسراوێكی دادوەری بۆ گرتنی جێگری سەركۆماری عێراق تاریق هاشمی دەرچووە بە تۆمەتی پشتگیریكردنی هێرشی چەكداری لە عێراقدا.

حوسێن ئەلئەسەدی بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی گوت، ئێوارەی ئەمڕۆ نووسراوی گرتن لە دژی تاریق هاشمی و 3 لە پاسەوانەكانی و هەروەها بەڕێوەبەری نووسینگەكەی دەرچووە، ئەویش دوای ئەوەی بەڵگەی پێویست لە بەردەست بووە كە بە پرسی \"تیرۆر\"" تێوەگلاون و پاڵپشتیی كردەوەی تیرۆریستییان لە عێراقدا كردووە.

چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستە هێزەكانی تەناهیی عێراق 3 پاسەوانی تاریق هاشمییان لەناو ناوچەی سەوزدا لە بەغدا بە تۆمەتی پاڵپشتیكردنی تیرۆر گرت.

ئەلئەسەدی گوتی هەڵپەساردنی ئەندامیەتیی بارستەی عێراقییە خۆبردنە پێشەوەیە بۆ بەر لە ڕاگەیاندنی دەرچوونی نووسراوی گرتنەكەی هاشمی، هەروەها ئامادەكارییە بۆ شەڕی ڕاگەیاندن تا كاریگەری بخەنە سەر بڕیاری دادوەری.
"
Top