تاریق هاشمی: هیچ ده‌سه‌ڵاتێـک بۆی نیـیه ئاسته‌نگ له به‌رده‌م پـێـکهێنانی هه‌رێمه‌کان دروست بکات
به پێی هه‌واڵێکی به‌شی کوردیی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، هاشمی داوای له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق کرد، کێشه بۆ داواکاری پـێـکهێنانی هه‌رێمه سه‌ربه‌خۆکه‌ی سه‌ڵاحه‌دین دروست نه‌که‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه په‌رله‌مانتاری عێراق شێخ شه‌علان عه‌بدولجه‌بار که نوێنه‌رایه‌تی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ین ده‌کات، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت: ئه‌م پـرسه له بهردهمـماندا کراوه‌یه، ئه‌مڕۆ کۆده‌بینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به مه‌به‌سـتی به‌رزکردنه‌وه‌ی نووسراوێـک بۆ سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌و پـێـیه‌ی پارێزه‌ری ده‌سـتوری عێراقه.
هه‌روه‌ها له دادگای فیدراڵیش داوایه‌ک به‌رز ده‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و پـێـیه‌ی پـێشـێلکاری بنه‌ما ده‌سـتوریـیه‌کانی کردووه. داواکاری به هه‌رێمکردنی سه‌ڵاحه‌دینیش ده‌سـتوریـیه و پـێویست بوو به‌ر له چه‌ند ڕۆژێـک ڕه‌وانه‌ی کۆمسیۆن بکرایه.
له پـێشه‌نگی کێشه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی به‌رده‌م پـرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا، دوێنێ، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆتایی به پـشـووی خۆی هێنا و وه‌رزی دووه‌می دانیشـتنه‌کانی ده‌سـتپـێـکرده‌وه که له دهسـپێکدا کشـانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و دهسـتدرێژیی وڵاتانی ده‌ره‌کی بۆ سه‌ر خاکی عێراق و به هه‌رێمکردنی پارێزگاکان ته‌وه‌ره گرنگه‌کانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی بوون.
-PNA
