وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئامێرێكی پێشكه‌وتووی تایبه‌ت به یه‌كه‌ی بوژاندهنهوه هه‌ناو هاورده ده‌كات
روونشی كرده‌وه كه ئه‌م ئامێره له ده‌زگا پێشكه‌وتووه‌كانی دونیا بۆ ئامێره پزیشكیه‌كان به‌رهه‌م هاتووه و تایبه‌ته به نۆرین و چادێری نه‌خوشیه هه‌ستیاره‌كانی دڵ
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدرال ئه‌وه‌شی گوت كه ئه‌م ئامێره ده‌توانێ له یه‌ككاتدا به 12 نه‌خۆشی یه‌كه‌ی چاودێری و بوژاندنه‌وه‌ی هه‌ناو ببه‌سترێ بۆ چاودێری كردنیان , ئه‌م ئامێره له یه‌ككاتدا پاڵه په‌ستۆی خوێن و لێدانی دڵ و پڵه‌ی گه‌رمی و رێژه‌ی اوكسجین له خوێندا و هێلكاری دڵ ده‌كات . ئه‌گه‌ر كه‌مترین كۆرانكاری له‌و لایه‌نانه‌ی نه‌خۆش رووبدات ئامێره‌كه ئاگاداری ده‌دات و ژماره‌ی قهرهوێلهكه ده‌داته كارمه‌ندانی یه‌كه‌كه
ئه‌و ئامێره توانای هه‌یه ناوی نه‌خۆشه‌كانی له میموری خۆیدا بپارێزێ و زانیایهكانیان تۆمار بكات وه‌ك كات و مێژووی هاتنی بۆ یه‌كه‌كه و هه‌ڵگرتنی بۆ ماوه‌ی دووساڵ له‌سه‌ر زاكریه خۆی. ده‌تواندرێ ئامێری كۆپی پێوه بلكێندرێ و ده‌تواندرێ له دووره‌وه له رێگای به‌ستنه‌وه‌ی به ژووره‌كان چادێری نه‌خۆش بكرێت
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ئه‌وه‌ی روون كردنه‌وه كه ئه‌م ئامێره گه‌یشتۆته نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی گشتی و خراوه‌ته خزمه‌تی یه‌كه‌ی بوژانه‌وه‌ی هه‌ناو له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا.
