به‌غدا.. 3 تیرۆریست كوژران
له‌گه‌ڕه‌كی جامیعه‌ی شاری به‌غدا سوپای عیراقی 3 تیرۆریستی خۆكوژی كوشت پاش ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بهمین رێژكراوه‌وه زاڵگه‌یه‌كی ئه‌منیان كردبووه ئامانج له‌ناوچه‌كه‌دا.
فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازیه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراقدا هێزه ئه‌منیه‌كان كراونه‌ته ئامانج بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی وڵات به‌ره‌و نائارامی ببرێت.
لیوا قاسم عه‌تا، وته‌بێژی پرۆسه سه‌ربازیه‌كانی به‌غدا له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد: به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست هێزه ئه‌منیه‌كانیان كه‌وتووه، تیرۆریستان به‌نیازن كاری تیرۆریستی له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراقدا ئه‌نجام بده‌ن به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان پێشوه‌خت رێوشوێنی پێویستیان گرتوه‌ته به‌ر بۆ رێگری كردن له‌هه‌ر كارێكی تیرۆریستی و بۆ ئه‌و مه‌به‌شته‌ش پلانێك بۆ ماوه‌ی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق دانراوه.
