تا كۆتایی ئه‌مساڵ سوپای ئه‌مریكا ئاسمانی عێراق ده‌پارێزن
له چه‌ند لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا هه‌ر یه‌ك له حه‌سه‌ن سنێد سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ناهیی و به‌رگری و ئه‌سكه‌نده‌ر وت وت جێگری سه‌رۆكی هه‌مان لیژنه ئاماژه‌یان به‌وه داوه له ئێسته‌دا له عێراق هیچ باڵه‌فرِگه‌یه‌كی چاودێری ئاسمانی و كۆپته‌ری ئه‌مریكی له عێراق نه‌ماون بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق.
له به‌رامبه‌ردا شوان محه‌مه‌د ته‌ها ئه‌ندامی هه‌مان لیژنه به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند \"تا ئێسته باڵه‌فرِگه‌ی چاودێری و كۆپته‌ر كه ئه‌ركی پاراستنی ئاسمانی عێراقیان له ئه‌ستۆ دایه له عێراق ماون و هه‌ر ئه‌وانیش له چاودێری كردنی ئاسمانی عێراق به‌رپرسن و به‌رده‌وامیشن\"".
روونی كرده‌وه \""ئه‌و باڵه‌فرِگانه كه چاودێری ئاسمانی عێراقی ده‌كه‌ن له سه‌ربازگه‌ی ئه‌رشه‌د كه له نێو خاكی عێراقه ده‌فرِن و ده‌نیشنه‌وه، به پێی رێكه‌وتنی ته‌ناهیی نێوان حكومه‌تی عێراق و ئه‌مریكا تا كۆتایی ئه‌مساڵ كه دوا واده‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكایه له عێراق، سوپای ئه‌مریكا ئاسمانی عێراق ده‌پارێزن\"".
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئه‌گه‌ر باڵه‌فرِه‌كانی ئێسته‌ی ئه‌مریكا چاودێری ئاسمانی عێراق ده‌كه‌ن كه له سه‌ربازه‌ی ئه‌رشه‌ده‌وه بگوازرێنه‌وه بۆ سه‌ربازیه‌كی تر له وڵاتانی ده‌روروبه‌ری عێراقیش تا هه‌مان ماوه هه‌ر سوپای ئه‌مریكا ئاسمانی عێراق ده‌پارێزن."
