بازرگانی عێراق 250 تۆن باشترین زه‌یت دهكرِێ
خێروڵا حه‌سه‌ن به سایتی (گوڵان میدیا) ی راگه‌یاند \"وه‌زاره‌تی بارزگانی عێراق 250 تۆن باشترین جۆری زه‌یت ده‌كرێ و تا مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو به‌شه زه‌یتی هاووڵاتیان عه‌مبار كراوه\"".
روونی كرده‌وه \""ئه‌م زه‌یته‌ی ئێسته كرِدراون به ناوی (دیار)ـه و هه‌ر هاووڵاتیه‌ك یه‌ك بوتڵی له‌گه‌ڵ به‌شه خۆراكی مانگانه پێ ده‌درێت، ئه‌م جۆره زه‌یته‌ی كرِدراوه وه‌ك یه‌كێك له باشترین جۆری زه‌یته، له هه‌موو ئه‌و زه‌یتانه باشتره كه ئێسته له نێو بازارِهكانی عێراق دا هه‌یه\"".
وتیشی\""زه‌یته‌كه له وڵاتی توركیا به‌رهه‌م ده‌هێندرێ و بابه‌ته‌كانی یه‌كه‌می به‌رهه‌م هێنانی به‌رهه‌می گوڵه‌به‌رۆژه‌ی وڵاتی ئهرجهتینی و رووسییه، به شێوه‌یه‌كی كۆتایی كرِینی زه‌یتی ئۆكرانی و چینیمان قه‌ده‌غه كردووه ئه‌و برِه زه‌یته‌ی كرِدراوه تا مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو به‌شی هاووڵاتیانی عێراق ده‌كات بۆیه عه‌مباری ده‌كه‌ین و له كاتی خۆیدا به سه‌ر هاووڵاتیان دێته دابه‌ش كردن\""حه‌سه‌ن وای گوت، له‌رووی مه‌رجه ته‌ندروستیه‌كانه‌وه زه‌یتی كرِدراو باشترین جۆری زه‌یته له ناوچه‌كه و هه‌موو مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كانی تێیدا به‌رجه‌سته ده‌بێت\""."
