لیستی عیراقییه‌ دامه‌زراندنی هه‌رێمی دیاله‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌

لیستی عیراقییه‌ دامه‌زراندنی هه‌رێمی دیاله‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌
سه‌رۆكی ئیئتلافی لیستی عیراقییه‌ له‌ دیاله‌ له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ دامه‌زراندنی هه‌رێمه‌كان مافێكی ده‌ستوورییه‌، به‌ڵام هه‌لومه‌رجی ئێستای پارێزگای دیاله‌ بۆ به‌هه‌رێم بوون گونجاو نیه‌.

محه‌مه‌د ته‌ها هه‌دلوش راشیگه‌یاند: ئه‌وان وه‌ك لیستی عیراقییه‌ به‌مافێكی ده‌ستووری ده‌زانن هه‌رێمه‌كان له‌عیراقدا دابمه‌زرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماس میدیاكان له‌سه‌ر زای ئه‌ندامێكی ئیئتلافه‌كه‌یانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌هه‌رێم كردنی دیاله‌ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ ته‌نها گوزارشت له‌رای شه‌خسی خۆ ده‌كات نه‌ك راو بۆچوونی لیسته‌كه‌یان.
پێشتر سوهاد حه‌ییالی ئه‌ندامی لیستی ئیئتلافی عیراقییه‌ له‌پارێزگای دیاله‌ له‌دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو كه‌ لیسته‌كه‌یان كارنامه‌ی به‌هه‌رێم بوونی دیاله‌ی راده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندیی به‌غدا كردووه‌.
Top