به‌غدا.. پێشنیازێكی تاران و ئه‌نقه‌ره‌ ره‌تده‌كاته‌وه

به‌غدا.. پێشنیازێكی تاران و ئه‌نقه‌ره‌ ره‌تده‌كاته‌وه
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌حكومه‌تانی ئێران و توركیا پێشنیازیانكرد مه‌شق و راهێنان به‌ هێزه‌كانی سوپای عیراق بكه‌ن، به‌رپرسێكی حكومه‌تی به‌غدا، كه‌ نه‌یویست ناوی بهێنرێت، رایگه‌یاند: له‌به‌ر هه‌ستیاری بارودۆخه‌كه‌ ئه‌و پێشنیازه‌ی هه‌ردو وڵات ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و روونیشیكرده‌وه‌، كه‌خوازیارن دۆسیه‌ی مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی وڵاتانی دراوسێی عیراقدا بێت.
پێشنیازه‌كه‌ی تاران و ئه‌نكه‌ره‌ دوای ئه‌وه‌ هات، كه‌ باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌ 21ی مانگی رابردوودا رایگه‌یاند: وتوێژه‌كانیان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی عیراقی سه‌باره‌ت به‌ پێدانی حه‌سانه‌ی یاسایی به‌ راهێنه‌ره‌كانیان شكستی هێناوه‌.


-PUKmedia
Top