ئێران 500 مێگاوات كاره‌با ده‌داته‌ عیراق

ئێران 500 مێگاوات كاره‌با ده‌داته‌ عیراق
به‌وته‌ی هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق، حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڵێنیداوه‌ به‌زامنكردنی مافی عیراق له‌ ئاو و پێدانی ئه‌م وڵاته‌ به‌ 500 مێگاوات له‌وزه‌ی كاره‌با.
له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌ هاوبه‌شه‌ی نێوان زێباری و عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه‌ له‌شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق روونیكرده‌وه‌، لایه‌نی ئێرانی پێی راگه‌یاندوون، كه‌ ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی هێڵی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌بای نێوان كه‌رخه‌و عماره‌ بڕی 500 مێگاوات كاره‌با ده‌درێته‌ عیراق و به‌وه‌ش بڕی كاره‌بای راكێشراو له‌ئێرانه‌وه‌ بۆ ئه‌م وڵاته‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ 1300 مێگاوات.
هه‌روه‌ها هۆشیار زێباری وتیشی: جوڵه‌ی بازرگانی نێوان هه‌ردو وڵات چالاك بوه‌و بڕیاریشه‌ له‌ئێرانه‌وه‌ سووته‌مه‌نی وه‌ك نه‌وتی سپی و گاز بۆ وڵات هاورده‌ بكرێت.
Top