ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار بۆ به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكه‌یان كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار بۆ به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكه‌یان كۆده‌بێته‌وه‌
پاشئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین بڕیاریدا له‌سه‌ر به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكه‌یان، به‌دوایدا پارێزگای ئه‌نباریش سه‌رگه‌رمی تاوتوێكردنی هه‌مان پرسه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌حمه‌د ئه‌بو ریشه‌، سه‌رۆكی سه‌حوه‌ی عیراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پارێزگای ئه‌نبار سه‌رگه‌رمی تاوتوێكردنی پرسی به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكه‌یانه‌، حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌كانی پارێزگاكه‌یانی كه‌مكردووه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ رێگه‌ی به‌رده‌م پارێزگاكه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیدا دابخرێت.

ئه‌بو ریشه‌ راشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار له‌سه‌ر تاووتوێكردنی پرسی به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكه‌یان كۆده‌بێته‌وه‌ .
خه‌ڵكی ناوچه‌ سوننه‌ نشینه‌كانی عیراق به‌رده‌وام حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌وه‌تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه‌ ناوچه‌كانیانی پشتگوێ خستوه‌و له‌ئێستاشدا به‌هه‌رێمكردنی پارێزگا سونییه‌كان به‌ڕێوه‌یه‌.
Top